پۆلیسی ئەڵمانیا هەشت ئەندامی شاندی نێونەتەوەیی ئاشتیی و ئازادیی دەستگیر کرد

366
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە گرووپی ئاشتیی و ئازادیی کوردستان (دەستپێشخەریی کوردستان بپارێزن)، لەکاتی گەرانەویاندا بۆ ئەڵمانیا لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت لەلایەن پۆلیسەوە بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستگیرکران.

راگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردوە، کە هەشت ئەندامی گرووپەکە دەستگیرکراون و ناسنامەکانیان کۆنترۆڵ کراوە و بە گاڵتەچاڕییەوە مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە.

لەوێنەکاندا دەردەکەوێت، ئەندامانی گرووپی ئاشتیی و ئازادیی بەدار لێیان دەدەن و کەلەپچەیان دەکەن و دەیان خەنە سەر زەوی.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، گرووپێک کە لە شەش کەس پێک هاتبوون کاتێک لە باشووری کوردستانەوە گەڕانەوە ئەڵمانیا لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت چەند کاتژمێرك دەسگیرکران.

هاوبەشی :

بۆچوونت چییە