دەزانین چیمان دەوێ، دەشزانین چۆن بەدەستی دەهێنین

565
0
هاوبەشی :

نەجیبە قەرەداغی

کاتێ گروپێک لە فێمینست و چالاک لە ژنانی ئەڵمان بەڕێنمایی ژنۆلۆژی دەستیان بە کاروباری لێکۆڵینەوە کرد و پرۆژەی کتێبێکیان بە ئەنجامگەیاند لەسەر شۆڕشی ژنی کوردستان، لەسەر تایتلی ناوی کتێبەکە گفتوگۆی فراوانیان کرد، گەیشتنە دەرئەنجامێک ناوی کتێبەکە بکەنە “دەزانین چیمان دەوێ” بەڵام جیا لە نەریتی دانانی ناوی کتێب کە تەنیا لە ڕووی پێشەوەی بەرگەکەی ناوی کتێبەکە دەنوسرێت بڕگەی دووەمی تایتلەکەی لە بەرگی دواییدا نوسرابوو: ” دەشزانین چۆن بەدەستی دەهێنین”، بە بەرگێکەوە کە دایکانی کورد لەسەر نەخشێنراوە. بەهێندەی ناوەرۆکی کتێبەکە، ئەو دوو بڕگەی ناونیشانەکەی پرسیارئامێز و جێی مشتومڕە. ئەو ناونیشانە دوو بڕگەییە لە قسەی دایکی شەهیدێکی شۆڕشی رۆژئاڤا وەرگیراوە. سەرتاپای کتێبەکە ٤٢ ساڵی تێکۆشانی ژنی کوردستانە لە ناو شۆڕش دا و بەشێکیشی لەسەر بوارە پراکتیکەکەی ئەو شۆڕشەیە لە رۆژئاڤادا. کاتێ لێیانم پرسی ئەو ناوەتان بۆ هەڵبژارد؟ ئەندامێکی گروپەکە وەها وەڵامی دایەوە: ” بەراستیش کۆمەڵگەیەک کە ژنانی بزانێت چی دەوێ، بشزانن چۆنی بەدەستبێنن، ئەو چۆنێتی بەدەستهێنانە لە ئامانجەکە گرنگترە، لەبەرئەوەی ڕێییەکی جیاوازە لە بەدەستهێنانی ئازادی”. جیاوازییەکەی ئەمرۆ ئەو خاڵە هاوبەشەیە کە بەشێکی زۆری بزووتنەوە خۆجێی و ئەلتەرناتیڤەکانی ژنانی جیهان پێی گەیشتوون. لە ماوەی ساڵی رابردوودا و لە سەروبەندی پەتای کۆرۆنا کراوەتر ئەو جیاوازییە بینرا و لە ٨ ئاداردا گەیشتە لوتکە.
چیە جیاوازییەکە؟ ژنان لە جیهان دا لە دوای دوو شەپۆلی بزووتنەوەکانی فێمینست ئیدی دەزانن کە چەمکی یەکسانی بە یاسا و دامەزراوەکانی دەوڵەت بەدی نایەت، بەڵکو ئاو کردنە بە ئاشی پیاوسالاری دا. دەزانن کە بە پەرلەمان، حکومەت و دەزگاکانی دەوڵەت دیموکراسی بەدی نایەت، بەڵکو لە سایەی ئەو دامازراوانەدا شەڕ، کۆچبەری، هەژاری، برسێتی، توندوتیژی خێزانی پەرەی سەندووە. تێز و چالاکی ژنانی شیللی بە دروشمی لاس تیسس (تێزەکان) و بزووتنەوەی ئازادی ژنی کوردستان لە هەموو کاتێک
زیاتر بەکراوەیی پیاوسالاری، دەوڵەت و سەرمایەداری وەک سەرچاوەی سەرەکی قەیرانەکانی سەدە دەخاتەڕوو. جیاوازییەکی دیکەش جەماوەریبوونی بزووتنەوەکانە لەسەر هەموو ئاستەکان، ئەگەر دایکێکی کورد دەڵێ: “دەزانین چیمان دەوێ، دەشزانین چۆنی بەدەست دێنین” و ژنێکی کۆچبەری ئەفغانی دەڵێ: “چارەسەری لەوەدا نیە ڕوو بکەینە وڵاتانێک کە بە چەکەکانیان وڵاتەکەیان وێران کردین” و ژنێکی خەڵکی خۆجێی ئەمازۆن لە سەروبەندی خۆپیشاندانەکان دا بڵێ: “ڕێ بە بڕینەوەی دارستانەکان نادەین، ئەو کارە زهنیەتێکی پیاوسالار و سەرمایەدارییە” و ژنێکی شیللی بڵێ: “چالاکی فێمینستیانەی من لەوەدا دەرباز دەبێ لە پاڵ داوای یەکسانی لەگەڵ پیاو، رێ بەو کۆمپانیایانە نەدەم کە ئاوی گوندەکەمان وشک دەکەن بە چاندنی یوکالپتۆس” و چی لەوە بوێرتر و ئازایانەترە کە ژنێکی خەڵکی هەڵەبجە لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا “کەلسوم حوسێن” رێ نەدا فەرشی سوور بۆ بەرپرسان دانرێت و فەرشەکەی پێچایەوە و وتی: “ئاخر لە شارێکی وەک هەڵەبجەدا کە کیمیاباران کراوە، چۆن ڕەنگی خوێنی شەهیدان دەکرێتە فەرش و لە بن پێی بەرپرسان دا رادەخرێت؟”. دایکێکی ئامەدی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ‘داد’ ئەوە بۆ سێ مانگە دەستی بە چالاکی کردووە و پێداگرە لەسەر ئەوەی کە لێپرسینەوە لە کوشتنی رۆڵەکانی بکات و ئەمانە و سەدان نمونەی دیکەی کە رۆژانە لە راگەیاندنەکانەوە دەبینرێت، بوێری و جەسارەتی ژنانە لە خاڵە هاوبەشەکان دا.
ئەوەی گومان هەڵناگرێ، ژنی کورد بە شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی پێشەنگایەتی بۆ وەرچەرخانێکی مێژوویی دەکات لە ڕاستی چەقبەستووی رۆژهەلاتی ناوین دا، ژنی کورد ئیتر ئەستێرەکی گەشاوەیە لە دونیای تاریکی و ئومێدە لە دونیای بێئومێدی دا، ژنی کورد بە تێکۆشانی بێوچان و ماندوونەناسانەی دەیان ساڵە و بە قوربانیدانێکی کەموێنە لە مێژووی مرۆڤایەتی دا لە دۆخی سەختی چیا، زیندان، هەموو بوارەکانی تێکۆشان دا مێژووی کۆیلایەتی و پیاوسالاری خستە ژێر پرسیار و لە خوڵقاندن و نوسینەوەی مێژوویەکی نوێ پێهەڵگرتنێکی ناوازەی ئەنجامداوە و دەدات، مێژووییەک کە تێکۆشانی ڕەگەزی، چینایەتی و نەتەوەیی بەیەکەوە بەستەوە، هەر وەک چۆن لە نیشاندانی ناونیشانی قەیرانەکان باوکسالاری، دەوڵەت و سەرمایەداری نیشان دا، مێژووییەک کە بێ ئەوەی ژنان بۆ توێژی جیاواز پۆلێن بکات، خۆیانی تێدا ببینەوە و ئەو درک و هەستە لای ژنان دروست بکات کە چەند پێویستی بە ئازادی هەیە، مێژوویەک کە چیدی ژنان تەنها دایک، هاوسەر، خوشک و کچی پیاوێک نیە، بەڵکو بە خۆبونیادنەوە و خوڵقاندنی کەسایەتی و ناسنامەیەکی نوێ، ژن ئیتر تێکۆشەرە، پێشەنگە، هاوسەرۆکە، هاوژینە، شەڕڤان و جەنگاوەرە، ڕۆژنامەوان و میدیاکارە، سیاسەتمەدارە، چالاکە، ژنێکە کە وزەی بونیادنەر، داهێنەر و چارەسەرئامێزە، بە فەلسەفەی دیموکراسی ڕاستەوخۆ، ئازادی ژن و ئەکۆلۆژی(شوینەوارناسی) هەموو بەربەستەکانی بەردەم ژنانی ناسیەوە، لە درکی ئەوەدایە کە تەڵەکانی سیستەم چۆن لە تەوقی خێزانی نەریتی و دیدی دەسەڵاتخوازانەی ئایینگەرێتی بەرهەمهێنەری ژنێکی کلاسیک و پیاوێتی دەسەڵاتداردایە، هەرچۆنیش لە ئاکادیمیاکانی پەروەردەدا پەرەیان بەخودوشیاری و خودناسی دا ماتە وزەی لە ژن دا هێنایە مەیدانەوە و بەرەو هەموو بوارەکان خرۆشاندی.
ئەو تێکۆشانە ئەو راستیە کلاسیکەی سەروژێر کرد کە مرۆڤی بەتەمەن ناتوانێ گۆڕانکاری ئەنجام بدات و لە دوای تەمەنێکەوە کەسایەتی ناگۆڕێت، بەڵام بینیمان لە کۆمەڵگەیەکەوە کە بەردەوام لە نێو لەپی قڕکردن دا بوون ژنان چۆن سنگ بە ئەرتەشی دەوڵەتێکەوە بنێن و پاشەکشەیان پێبکەن، خاوەنداری لە کۆمەڵگەی خۆیان بکەن و پەیامی ” ئێمە خۆمان، خۆمان دەپارێزین ” بە دونیا بدەن. بەرخودانی ژنانی ئێزیدی لە بەرامبەر پیلانەکانی سێگۆشەی تورکیا-پەدەکە-عێراق هیچی کەمتر نیە لە بەرخودانەکانی کۆمۆنی پاریس کە لە کاتی نوسینی ئەم وتارەدا یادی ١٥٠ ساڵەی کرایەوە، بووە ئۆلگۆی چەمکی خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبردن.
ژنی کورد بووە بەشێک لە جەوهەری تێکۆشانێک دژی بەو داگیرکارییەی لەسەر خاک، کۆمەڵگە و بەها نەتەوەیی و دیموکراتیەکان سەپێنرابوو، بە پێشەنگایەتی کردنی بۆ هەڵمەتی “کات کاتی ئازادییە” هەم ئازادی لە بەشدارییەکەی خۆی دا پێناسە کردەوە و هەم بە تێکۆشانی ٤٠ ساڵەی پیاوی ناچارکرد سنووری خۆی بزانێ و ناچاری گۆڕانکاری بکات و پرسی ئازادیش بە پرسی خۆی بزانێ. ژنی کورد واوەتر لە تێگەیشتنێکی تەنگی ئەتنیکی و مەزهەبی ڕێکخستنی خۆی دامەزراند، بووە پردی بەیەکگەیاندنی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوین و تەنانەت ژنانی ئیتنەرناسیۆنالیستی جیهان (ئانا کامبل، ئیڤانا هۆڤمان، ئەندریا ۆلف، ئەلینا سانچیز و سارا هاندلمان، گوێزە ئاڵتونۆز) و چەندین شەهیدی دیکە بەڵگەی سەلمێنەری گەردوونیبوونی تێکۆشانی ژنی کوردستانە. ژنانی کورد هەم سوپای تایبەت، ڕێکخستنی ئۆتۆنۆم و خۆسەری خۆیان دامەزراند، بووە خاوەن سیستەمی کۆنفیدرالی خۆی لە هەموو بوارەکان دا خۆی ڕێکخست.
لە قۆناغەکانی ڕابردوودا بە زۆری ژنانی نوخبە بە چالاکی ناو هۆڵەکان، ئاهەنگ و گوڵ بەخشینەوە یادی هەشتی ئاداریان دەکردەوە، بەلام لەم ساڵدا ژنان بە گشتی ڕژانە مەیدانەکان، ئەمجارەیان تەنیا نەیاندەگووت داوامان لە سیستەم هەیە بەڵکو پێداگرییان دەکردەوە “لەسەر ئەوەی چیان دەوێ و چۆن لە پێناویان دا تێکۆشان دەکەن و بەدەستی دێنن”. خۆپیشاندان و تێکۆشانی ژنان لە پێناوی ئاو، پاراستنی خاک و تۆو، مافی کورتاج(لەباربردن)، دژی خەتەنە، تێکۆشانیان لەبەرامبەر داگیرکاری و فاشیزم و گەندەڵی، پاراستنی ئەکۆلۆژی و دژی پیسبوونی ژینگە، بەرەنگاربوونەوەی بڕینەوەی دارستانەکان و دروستکردنی بەنداوەکان، چالاکی ڕادیکاڵ لە دژی کارگەکانی بەرهەمهێنانی چەک و مانگرتنی چەندین رۆژە لە کار، بۆ یەکەمین جار چالاکبوونی ژنانی گەنج لە هەڵوێستگرتن لە بەرامبەر پرسی ژینگە و ڕژانیان بۆ مەیدانەکان و بایکۆتکردنی خوێندنگە، مانگرتنی ژنان لە زیندانەکانی تورکیا، ئێران و لە پێناوی ئازادی دا و لە بەرامبەر فاشیزم شتێکمان پێ دەلێ: تێکۆشانی ژن تەنیا تێکۆشانێک نیە بۆ مافی یەکسانی، چ جا لەگەڵ پیاوانی نادیموکراتی و زهنیەتی پیاوسالار، ئامانجی ژنان شەریکە بەش نیە لە دەسەڵاتدارە ناوەندگەر و دکتاتۆرەکان دا بەڵکو ئەمرۆ هاوتەریب لەگەڵ شۆڕشی ژنانی کوردستان، ژنان لە ئاستی گەردوونی دا، ئامانجیان گۆڕینی سەرتاپای سیستەمە، لە هەموو کاتێک زیاتر و بە تایبەتی لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا سەلمێنرا کە سەدەی ٢١ سەدەی تێکۆشانی ئازادی ژن و ئەکۆلۆژییە، هەر ئەو دوو خاڵەشە کە ئێمەی ژنانی کوردستان شۆڕشەکەمان هەم پێدەنێتە قۆناغێکی نوێی مێژووییەوە و هەم گۆڕانکاری بەسەر دیدی زۆرێک لە بزووتنەوە فێمینیستەکان دا دێت، هەنگاو بەرەو پێکەوە کارکردنی زیاتری بزووتنەوەکانی ژنان فەراهەم بووە. بەشێکی زۆر لە بزووتنەوە فیمینیست، ئەکۆلۆژیست و کۆمەڵایەتیەکان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە پرسی ژن تەنیا پرسی رەگەزێک نیە، بەڵکو پرسێکی بونیادی و زهنیە، پرسی سیستەمێکە کە سەرتاپای لە قەیراندایە، تەنیا و تەنیاش بە ئیرادەبوونی ژن، بە تیۆری نوێ، ڕەخنەی ڕیشەیی لە زانستە کۆمەلایەتیەکان و تێپەڕاندنی و پەرەدان بە هزر و چالاکی و هەڵوێستی هاوبەش دەشێ هەنگاوی چارەسەری بنرێت و لەوەش ڕزگار بین کە نەبین بەژێر کاولاشی داڕمانی سیستەمی سەرمایەداری و دەزگاکانی و قەیرانە قووڵەکەیەوە و هەم خۆبگەیەنینە هێزی بونیادنانی سیستەمێکی نوێی دیموکراتی و ئەکۆلۆژی و خۆبەڕێوەبەری و خودژێنی.
لە ساڵی رابردوودا زیاتر ماسکی دەوڵەتان و سیستەمی سەرمایەداری کەوت. لە ژێر ناوی پاراستن لە کۆرۆنا، هێرش و گوشاری زیاتر بۆ کۆمەلگە بە تایبەتی ژن هێنرا. زۆربوونی توندوتیژی خێزانی لە قۆناغی کەرەنیتنەدا بۆ چەندین قات، لێسەندنەوەی کار لە ژنان و کەمکردنەوەی موچە و خراپبوونی باری ئابووری، تەنیایی، زیادبوونی نەخۆشی دەروونی و دڵەڕاوکێ پاڵی بە بزوتنەوەکانی ژنان لە ئاستی نێونەتەوەیی دا نا کە زیاتر قسە لەسەر دوو بواری گرنگ بکەن ئەویش بواری خۆپاراستن و ئابووری کۆمیناڵ-هەرەوەزییە.
یەکێک لەو بابەتانەی لەهەموو کامپەکانی ژنۆلۆژی لە ساڵانی رابردوودا پرسیاری لەسەر دەکرا چۆنێتی خۆپاراستنی ژنە، زیاترین پێویستی و بابەتی چالاکیەکان لەسەر خۆپاراستنی ژن بوو لەو هێرشە سیستەماتیک و بەردەوامەی بە رێبازی جیاواز لە زهنیەتی پیاوسالاری، دەوڵەت و سەرمایەداری دەکرێتە سەر ژنان.
ئەو گفتوگۆیانەی لەسەر خۆپاراستن کە ئێستا لە نێو بزووتنەوە فێمینیستەکان دایە لەسەر ئەزمونی ژنی کورد زۆر گرنگە، ئەو دیدەی کە دەلێن: “ئەزمونی ژنی کورد گرنگە لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگەدا بۆ ڕاوەستاندنی کاریگەری پیاوسالاری لەسەر ژن و کۆمەڵگە بەگشتی، ئەوەی تا ئێستا لە سیستەم و ئاکادیمیاکان دا کراوە پڕ کەموکوڕییە بەهۆی ئەو بۆشاییە گەورەییەی لە دابڕانی تیۆری و پراکتیک هاتۆتە ئاراوە، لە دوورکەوتنەوەی پراکتیک لەو زانستەی لە ئاکادیمیاکان دا بەرهەم دەهێنرێت. لەلایەکی تر پەراوێزبوونی ئەزمونەکانی ژن بە درێژایی مێژوو و لە کۆمەڵگەدا کە وەک زانست نابینرێت، بەڵام بە ئەزمونی ژنی کورد بە ژنۆلۆژی رەخنەی ڕیشەیی لەو دیدە گرتووە و رێبازی نوێی لە گەیاندنی ژن، ژیان، کۆمەڵگە و سروشت بەیەک پێشنیارکردووە.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە چۆن ژنی کورد لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە سنوورێک بۆ زهنیەتی پیاوسالاری دانێت، چۆن توانی پیاو بگۆڕێت و چی دەکات بۆ گۆڕانکاری و وەرچەرخان. ئەم قۆناغە لە گفتوگۆ گرنگە لەئالۆگۆڕی ئەزمون و زانین لە نێوان بزوتنەوەکانی ژنان لە جیهان دا بەشێکە لە کارێکی ستراتیژی کە دانانی بناغەی سیستەمێک کۆنفیدرالی گەردوونی ژنە.

بۆچوونت چییە