ئەمڕۆ و سبەى مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

426
0
هاوبەشی :

لە ڕۆژ نیوزەوە وەرگیراوە

وه‌زاره‌تی دارایی ڕايگه‌یاند، به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو، ئەمڕۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و لیواکان و سبەی دووشەممە مووچەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابووریی دابەش دەکرێت.

وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو ئەمڕۆ و سبەى موچه‌ی مانگی ٦ ى وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و لیواکان و سبەی مووچەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابه‌ش ده‌كرێت و مووچه‌خۆرانی ئاسایی به‌لێبڕینی ٢١% و پله‌ تایبه‌ته‌كانیش به‌ لێبڕینی ٥٠ % مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، هەفتەى ڕابردوو زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەنەکە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، قەیرانی دارایی تێپەڕیوە و دەبێت لێبڕینی مووچە نەمێنێت، چونکە كاتی ئەوە نەماوە مووچەی فەرمانبەران لێی ببڕدرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، فەرامانبەرانى هەرێمى کوردستان، چاوەڕێن حکومەت لێبڕینى موچە هەڵگرێت، بەڵام لە چەند رۆژى رابردوودا دارا ڕەشید، وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەتى عێراقیش مانگانە برى ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم بنێرێت، ئەوا ناتوانن لێبرینى موچە لابەن.

هاوبەشی :

بۆچوونت چییە